یاساناسانی پەنابەران دەخرێنە لیستی ڕەشەوە

Home / هەواڵ / یاساناسانی پەنابەران دەخرێنە لیستی ڕەشەوە

هەندێک لە یاساناسانی بواری پەنابەری (پەناخواز) کە ناویان لە لیستی ڕەشی دەزگای کۆچ بووە، سکاڵایان لەو بڕیارە تۆمار کردووە.
لە وڵاتی سوید لەماوەی ڕابردوو سیانزە یاساناسی بواری پەنابەری ناویان لە لیستی ڕەشدا تۆمارکراوە.
بە پێی یاسا هەموو پەنابەرێک مافی ئەوەی هەیە هاوکارێکی یاسایی هەبێت تا لەماوەی چاوەڕوانی کەیسەکەیدا پشتیوانی لێ بکات.
بەوتەی فرێدریک بەییەر بەرپرسی ڕاگەیاندن لە دەزگای کۆچ کە بۆ تەلەفزیۆنی سوید SVTی قسەی کردووە، زۆر گرنگە کەسی پەناخواز هاوکارێکی یاساناسی باشی هەبێت تا بتوانێ بە باشترین شێوە پشتیوانی لە پەنابەرەکە بکات.
ئەوە لە کاتێک دایە کە چەندین یاساناس بوون کە گرنگیان بە کەیسی پەنابەرەکان نەداوە یانیش کارێکی نایاساییان ئەنجام داوە. بەو شێوەیە ناوی ئەو کەسانە دەچێتە لیستی ڕەشی دەزگای کۆچەوە و چی دی کەیسی پەنابەرییان پێ ناسپێرن.