بەهۆى هێرشێکى چەکداریەوە، لە ئەڵمانیا چەند پەنابەرێکى کورد کوژران

Home / بڵاوکراوەکانی لوتکە / بەهۆى هێرشێکى چەکداریەوە، لە ئەڵمانیا چەند پەنابەرێکى کورد کوژران

لە هێرشێکدا کە لە لایەن کەسێکى توندڕەوى بە ڕەگەز ئەڵمانی ، بە چەک هێرشى کردە سەر چەند کافتریایەکى شەوانە،

کە تایبەت بوو بە کێشانى نێرگەلە،بەوهۆیەوە ژمارەیەک کەس گیانى لە دەستدا لە نێویشیاندا زۆرینەیان کوردى باکورى کوردستان بوون
نوێنەری دەزگای لوتکە لە وڵاتی ئەڵمانیا ڕایگەیاند،

هێرشى تەقەکردنەکە لە  ناوەڕاستی شاری هاناودا بووە کە دەکەوێتە ڕۆژئاواى وڵاتى ئەڵمانیاسەرەتا کەسە ڕەگەز پەرستەکە ،

‌‌هێرشیکردۆتە  سەر کافتریایەک  و ٣ کەسی کوشتووە و دواتر هێرشی کردۆتە سەر کافتریایەکى تر بە ناوى  ئەرینا و چەند کەسێکی تریشی کوشتووە و کۆی گشتی ژمارەی قوربانیەکان ٩ کەسە و سەرجەمیشیان کوردن و خەڵکی باکوری کوردستانن
لە دواى ڕوداوەکە ڕاستەوخۆ لە سەر ئاستى نێودەوڵەتى و ناوخۆى ئەو وڵاتە کاردانەوەى لێکەوتەوە ،

لە نوێترین وتاریدا،  سەرۆک وەزیرانی ئەڵمانیا( ئەنجێڵا مێرکڵ) ڕایگەیاند ، بکوژەکە  بە مۆرکێکی ڕەگەزپەرستیەوە کارەکەی ئەنجامداوە ، ووتیشى “بەڵگەی زۆریان لە دەستدایە  کە دەریدەخات تاوانبارەکە ڕاستڕەوێکی توندڕەو بووە و جوڵەیەکی دوژمنانەی ڕەگەزپەرستی هەبووە، کە پڕ بووە لە ڕق بەرامبەر نەتەوە و ئاین و لایەنە جیاوازەکانی تر.”

لاى خۆشیەوە ، سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان ڕایگەیاند،  دەبێت حکومەتی ئەڵمانیا ” هەوڵەکانی بخاتە گەڕ بۆ تیشک خستنە سەر هەموو لایەنەکانی هێرشەکەو لە دەرئەنجامى ڕوداوەکەش ئاگادارمان بکاتەوە.”

وەزیری ناوخۆی ویلایەتی هێس- پیتەر بۆیت ڕایگەیاند: تاوانبارەکە  تەمەن ٤٣ ساڵە و  لە ماڵەکەی خۆیدا بە مردووی لە پاڵ جەستەی دایکیدا دۆزراوەتەوە ، دەشڵێت  تاوانبارەکە خاوەنی مۆڵەتی چەکى خۆى بووە و لە دواى ڕوداوەکەش ،  گۆڤارێک کە تایبەت بووە بە  چەک و تەقەمەنی لە سەیارەکەیدا دۆزراوەتەوە.

پۆلیسى ئەو وڵاتە ڕایدەگەیەنێت ، لێکۆڵینەوەکان لە ڕوداوەکە بەردەوامە و تا ئێستاش ڕوون  نیە کە بۆچی بکوژەکە تاوانەکەی ئەنجام داوە، بەڵام ئاشکرایە کە کەسێکی ڕەگەز پەرست بووە.