کۆچبەرێکی میسری: سەربازی یۆنانی پارەکەیان لێسەندم و بەرەڵایان کردم

Home / هەواڵ / کۆچبەرێکی میسری: سەربازی یۆنانی پارەکەیان لێسەندم و بەرەڵایان کردم

مەحموود محەمەد، کە کۆچبەرێکی تەمەن ٣٦ ساڵانی میسرییە چیرۆکی خۆی دەگێڕێتەوە و ڕایدەگەیەنێت کە سەرەڕای ئازاری جەستەیی، چەند سەربازێکی یۆنانی پارەیان لێسەندووە.

ئەو کۆچبەرە میسرییە باسی لەوە کردووە کە لە تورکیاوە چووەتە وڵاتی یۆنان و لەکاتی پەڕینەوەی بە ڕوباری (ماریتسا)دا، لەلایەن ٤ یاخود ٥ سەربازی یۆنانییەوە دەستگیرکراوە و بە پارچەیەک ئاسن بە توندی لێیدراوە.

مەحموود ڕایگەیاندووە کە بە ئاسن لە جەستەی و لە ڕوخساری دراوە و سەرەڕای ئەوەش هەرچی لە گیرفانیدا بووە لەلایەن ئەو سەربازانەوە براوە کە بریتی بوون لەو بڕە پارەیەی کە پێی بووە، پاسپۆرتەکەی، تەلەفۆنەکەی و هەروەها جلەکانیشی.

بەپێی وتەکانی ئەو کۆچبەرە، لەدوای لێدان و بردنی شتەکانی، سەربازەکان ئازادیان کردووە و ناردوویانەتەوە ناو خاکی تورکیا.