تورکیا سنورى ئاسمانی وشکانی و دەریاى بەڕووى کۆچبەرە سوریەکاندا کردوە بۆ گەیشتنیان  بە وڵاتانى ئەوروپا

Home / هەواڵ / تورکیا سنورى ئاسمانی وشکانی و دەریاى بەڕووى کۆچبەرە سوریەکاندا کردوە بۆ گەیشتنیان  بە وڵاتانى ئەوروپا

حکومەتى توركیا ڕایگەیاند، وڵاتەكەی ڕوبەڕوی شەپۆلێكی نوێی كۆچبەرانی سوریا بۆتەوەو دەیان سەربازی  ووڵاتەکەیان لە ئیدلب كوژراون و دەشڵێت لەمەودوا ڕێگە لە کۆچبەر و  پەنابەرانی سوریی ناگرن  بۆ گەیشتنیان بە وڵاتانى ئەوروپا.

ئاژانسی “دەمیر ئوران”ی توركی کە سەر بەو وڵاتەیە  بڵاویكردۆتەوە ،  كۆمەڵێك كۆچبەر لە باكوری رۆژئاوای توركیاوە بەرەو سنور لەگەڵ یۆنان بەڕێكەوتون ، ئەو ئاژانسە توركییە هێمای بۆ ئەوە كردوە كە نزیكەی 300 كۆچبەر كە لەنێوانیاندا ژن و منداڵ هەن لەنێو ئەو كۆمەڵە كۆچبەرانەدان كە نیوەشەوی رابردو بەرەو سنوری ئەدرنە بەڕێكەوتون. وتوشیەتی”لەنێو كۆچبەرەكاندا سوریی، ئێرانی و عێراقی بونیان هەیە.”

ئاژانسی رۆیتەرز لە زارى بەرپرسێکى ئەو وڵاتەوە ئەوەى بڵاوکردۆتەوە ، کە فەرمان بۆ هێزەكانی پۆلیس و ئێشكگری كەناراوەكان و ئاسایشی سنور دەرچوە كە ، کە  نە لەڕێگاى وشكانی و نە لە دەریادا ڕێگە لە كۆچبەران نەگرن لە کاتى ڕۆشتنیان بەرەو سنورەکانى وڵاتانى ئەوروپا.
ڕاشیگەیاندووە ،”بڕیارمانداوە لە ئێستاوە رێگە لە كۆچبەرانی سوریا بۆ گەیشتن بە ئەوروپا نەگیرێت  چ لە رێی وشكانییەوە بێت یاخود لەڕێگەی دەریاوە.” وتوشیەتی”پەڕینەوەی هەر كۆچبەرێك لەنێویشیاندا سورییەكان بۆ ئەوروپا، رێگەپێدراوە.” جەختیشی كردۆتەوە كە باری گرانی وەرگرتنی كۆچبەر نابێت تەنها یەك وڵات بیگرێتە ئەستۆ و سەرجەم وڵاتانى ئەوروپى دەبێت هاوکار بن.

حکومەتی تورکیا بۆ فشار دروستکردن لەسەر وڵاتانی ئەوروپا، تاکو لە دژی کوژرانی سەربازەکانی بەدەستی سوپای سوریا بێنە دەنگ، سەرجەم سنورەکانی بەڕووی کۆچەبەراندا کردەوە.

شەوی ڕابردو لە پارێزگاری هاتای کە سنوری لەگەڵ سوریادایە، کوشتنی 33 سەربازی وڵاتەکەی و برینداربونی 32ی دیکەی لەئیدلیبی باکوری ڕۆژئاوای سوریا ڕاگەیاند، جەختی لەوەکردوە ئەو سەربازانە لە هێرشێکی ئاسمانی  فرۆکە جەنگییەکانی سوریادا کوژراون.