تورکیا دەرگاى  کۆچبەرانى بەڕووى ئەوروپادا  کردەوە

Home / بڵاوکراوەکانی لوتکە / تورکیا دەرگاى  کۆچبەرانى بەڕووى ئەوروپادا  کردەوە

لە دواى کوژرانى سەربازانى تورکیا  لە ئیدلیبى سوریا و ئاڵۆزیەکانى ئەو شارە   ، تورکیا بڕیارى دا هەڵوێستى خۆى لە دژى ووڵاتانى ئەوروپا پیشان بدات و دەرگاى وڵاتەکەیشى بەڕووى کۆچبەراندا کردەوە تا خۆیان بگەیەنە وڵاتانى ئەوروپا

نوینەرى دەزگاى لوتکە لە وڵاتى تورکیا ( کوردە یاشار ) ڕایگەیاند،تورکیا بە تەواوى ڕێگا سەرەکیى ولاوەکیەکانى بە ڕووى پەنابەرو کۆچبەران دا کردۆتەوە بۆ بە جێهێشتنى  خاکى تورکیا ڕوکردنیان لە وڵاتانى ئەوروپا
ڕاشیگەیاند ، بەڕێوەبەرى کۆچ و کۆچبەرانى تورکیا پێیڕاگەیاندوە ، ”کە چیتر ئەوان ڕێگرى ناکەن لە ڕۆشتنى کۆچبەر و پەنابەر بۆ سنورەکانى وڵاتانى ئەوروپا ” ،  ووتیشى” وڵاتانى ئەوروپا پابەند نابن بە و بڕیارو کۆت بەندانەى کە لە نێوانیاندا هەبووە و  پێشتر ڕێکەوتون لە سەرى ئیستا ئەوان بێ هەڵویستیان هەڵبژاردووە”
کوردە یەشارر ئاماژەى بەوەشکرد،  تورکیا لە ئیستادا ئەو زیندانیانەشی ئازاد کردوە کە پێشتر ویستویانە بە شیوەیەکى نائاساى  سنورەکانیان ببەزێن و خۆیان بگەیەنە وڵاتانى ئەوروپا ، لە نێویشیاندا ١٨٣زیندانى عێراقى هەبون  ، کە لە ئێستادا سەرجەمیان ئازاد کراون
نوینەرى دەزگاى لوتکە ئەوەشى خستەڕوو، کە بەڕێوەبەرى کۆچ و کۆچبەرانى تورکیا ڕایگەیاندووە ، ”بە فەرمووى کۆچبەرو پەنابەری ولاتەکەیانى  لەوە ئاگادار کردۆتوە کە  ئازاد بە ڕێگاى ئاوى و وشکانى بەرەو سنورەکانى یونان بڕۆن و لە پاش گرتن و گەڕانەوەشیان لە لایەن وڵاتانى ئەوروپاوە دەتوانن بگەڕینەوە هەمان شوینى پێشوویان لە تورکیا ”.
ووتیشى تەنانەت بڕیارەکەى ووڵاتى تورکیا ، ئەو پەنابەرانەشى گرتۆتەوە کە لە لایەن (یو ئێن UN)ە وە ناویان تۆمارکراوە و پێشتر  داواى یارمەتیان لەو یوئێنUN کردوە ,  لە لایەن ئەوانیشەو  شوین و جێگەیان بۆ دابین کراوە لە  تورکیا
هاوکات لە دواى بڕیارە کەى تورکیا و گۆڕینى هەڵویستى ئەو وڵاتە بەرامبەر وڵاتانى ئەوروپا و دەرگاکردنەوى بە لێشاوى کۆچبەران بەڕووى ئەوروپادا ، وولاتى یونایش  کە هاوسنورە لە گەڵ تورکیا و بە سەرەکیترین ڕێگاى کۆچبەر دادەنرێت بۆ گەیشتنیان بە ,ڵاتانى ئەوروپا ، لە ئیستادا بە هەزان سەربازى ڕەوانەى سنورە  وشکانى و ئاویەکانى خۆى کردوە ، بۆ ڕێگیرى کردن گەڕانەوەى ئەو لێشاوە کۆچبەرەى کە دەیانەوێت لە وڵاتى تورکیا وە بچنە ناو وڵاتەکەی