یەکێتى ئەوروپا هۆشیارى دا بە تورکیا ، لە بارەى بڵاوکردنەوەى توند و تیژ و زانیارى نادروست بەرامبەر کۆچبەران

دواى ئەوەى کە میدکانى تورکیا ئەوەیان بڵاوکردەوە کە پۆلیسى یۆنان گازى فرمێسک ڕێژ و گولەى گازیان بەرامبەر کۆچبەرانى سنورى وڵاتەکەیان بەکارهێنانەوە ، یەکێتى ئەوروپا لە بەیاننامەیەکیدا داواى لە تورکیا کرد ، کە واز لە زانیارى نادروست بهێنیت و زانیارى هەڵە لە بارەى کۆچبەران و ووڵاتى یونانەوە بڵاونەکاتەوە بە تایبەت لەو سنورانەى یۆنان کە کۆچبەران ڕوویان تێکردووە.

سولەیمان سۆیڵو وەزیرى ناوخۆى تورکیا لە تویتەر ڕایگەیاندووە، تا ڕۆژى ى٦ئازارى ٢٠٢٠، لە شارەکانى تورکیاوە ١٤٢ هەزار و ١٧٥کۆچبەری نایاسایی خاکی تورکیایان بەرەو یۆنان بەجێهێشتووە.
ئاژانسی هەواڵیی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، کە ڕۆژى ٦-٣-٢٠٢٠ (جۆزیپ بۆرێڵ) دیپلۆماتکاری باڵای یەکێتی ئەوروپابە ڕۆژنامەنوسانى ڕایگەیاند، “ئەو هەواڵەی باس لە کرانەوەی سنورەکان دەکات هەڵەیە و خەڵکیی (کۆچبەران) نابێت هەوڵی رۆشتنی بۆ بدەن.” ووتیشى “ئێمە پێویستە راستیی بابەتەکە بزانین و ئەم یارییەش بووەستێنین.”

ئەوەش لە دواى ئەوە هات کە تورکیا لە ئاست بێدەنگى یەکێتى ئەوروپا و پابەند نەبوونی ووڵاتانى ئەوروپا بە ڕێکەوتنەکەى ساڵى ٢٠١٦ وە کە سەر پرسیى کۆچبەران ڕیکەوتبوون لەسەرى و هاتنى بە لیشاوى ئاوارەى سوریى لە ئیدلیبەوە بۆتورکیا، حکومەتى تورکیا بڕیاریدا سنورەکانی بە رووی کۆچبەراندا دەکاتەوە و وڵاتانی ئەوروپاش ڕەتیانکردەوە قبوڵیبکەن. تورکیا بە دەرگاى سەرەکى ڕۆشتنى کۆچبەر دادەنرێت بە ڕووى ئەوروپادا و کە هاوسنورە لەگەڵ بولگاریا و ووڵاتى یۆنان

Leave a Reply

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *