“زیاتر لە 1،300 کۆچبەر پەڕینەوە خاکی ئەوروپا و سنورەکانی تورکیا بۆ یۆنان داخران”

Home / بڵاوکراوەکانی لوتکە / “زیاتر لە 1،300 کۆچبەر پەڕینەوە خاکی ئەوروپا و سنورەکانی تورکیا بۆ یۆنان داخران”

لوتکە

ئاری جلال سەرۆکی دەزگای لوتکە ڕایگەیاند دوای کردنەوەی دەروازە سنوریەکانی تورکیا بەڕووی کۆچبەران بۆ وڵاتانی ئەوروپا زیاتر لە 1،300 کۆچبەر پەڕینەوە دوورگەکانی یۆنان،ئیستاش دەروازە سنوریەکان بە ڕووی کۆچبەراندا داخراوە.
لە درێژەی وتەکانیدا ئاماژەی بەوەدا، تەنها لەماوەی یەک هەفتەدا هەزاران کۆچبەر لەڕێگای دەریای ئیجەوە ویستویانە خۆیان بگەینە دورگەکانی یۆنان، بەڵام تەنها (1،384)کۆچبەر توانیویانە دەربازبن.

سەرۆکی دەزگا لوتکە وتیشی فەرماندەی هێزی پاسەوانانی کەنار دەریای تورکیا رایگەیاند، چیتر ڕێگەنادەین کۆچبەران دەریای ئیجە بەکاربهێنن بو گەیشتنیان بە وڵاتی یۆنان، ئەمەش بەمەبەستی پارێزگاری کردنە لە گیانی کۆچبەران، بۆیە هەستاین بە داخستنی دەروازە ئاویەکانی نێوان یۆنان-تورکیا.

لە درێژەی وتەکانیدا سەرۆکی دەزگا ئاماژەی بەوەدا، ئەمە لەکاتێکدایە کە حکومەتی تورکیا بڕیاریدا رێگری لە هیچ کام لەو کۆچبەرانە نەکەن کەدەیانەوێت وڵاتی تورکیا بەهەر رێگایەک کە دەیانەوێت بەجێبهێڵن، بەڵام ئێستا بڕیاریاندا دەروازە ئاویەکان دابخەن. ئەویش لەبەر ئەو هەڕەشەو مەترسیانەی کە بەرۆکی کۆچبەران دەگرێت لە رێگای ئاویدا، هەربۆیە ئێستا بەمەبەستی رێگریکردن لە کۆچبەرانی نایاسایی هێزەێکی زۆری پۆلیس و جەندرمەی تورکیا بە کەناراوە ئاویەکانی تورکیا بڵاوکردۆتەوە.

فەرماندەی هێزی پاسەوانانی کەنار دەریای تورکیا رایگەیاند، حکومەتی یۆنان بەردەوامە لە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتیەکان و مافەکانی مرۆڤ، ئاماژەی بەوەدا کاتێك کۆچبەران نایاسایی بە دەروازە ئاویەکاندا دەگەنە سنورەکانی وڵاتی یۆنان، لەلایەن پۆلیسەکانی یۆنانەوە مەکینەی بەلەمەکانیان تێکدەشکێنرێت دواتر بە زۆر رەوانەی وڵاتی تورکیایان دەکەنەوە ئەمەش دەبێتە هۆی ژێرئاوکەوتنی بەلەمەکەیان، و چوپەکانیش نوقمی ئاودەکەن.