سەرۆك كۆماری توركیا بڕیاریدا كە رێگری بكرێت لە چوونی پەنابەران لە سنووری توركیاوە بۆ یۆنان.

 سەرۆك كۆماری توركیا بڕیاریدا كە رێگری بكرێت لە چوونی پەنابەران لە سنووری توركیاوە بۆ یۆنان.

به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، بڕیاریدا چیدیكه‌ رێگه‌نه‌ده‌ن هیچ په‌نابه‌رێك له‌سه‌ر سنووره‌كانی توركیاوه‌ بچنه‌ نێو یۆنانه‌وه‌.
ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌ردۆغان له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه‌ توركیا بۆ فشارخستنه‌ سه‌ر یه‌كێتی ئه‌وروپا، بڕیاری كردنه‌وه‌ی سنووره‌كانی توركیای به‌ رووی په‌نابه‌راندا كرده‌وه‌، تاوه‌كو به‌ شه‌پۆل بچنه‌ نێو یۆنانه‌وه‌ و ئه‌مه‌ش قه‌یرانێكی گه‌وره‌ی بۆ یۆنان و وڵاتی دیكه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپای دروست كرد.

دوای کردنەوەی سنورەکان لەلایەن وڵاتی تورکیا دەزگای لوتکە ڕایگەیاند کە بڕیارەکەی حکومەتى تورکیا تەنها بڕیارێکى یەکلایەنەیە و ماناىی ئەوە نیە کە کۆچبەران دەتوانن سنوورەکان ببڕن و بگەنە ئەوروپا. لوتکە ڕاشیگەیاندووە کە حکومەتى یۆنان و بولگاریا سیاسەتى توندتر بەرامبەر بە کۆچبەرانى نائاسایى دەگرنەبەر و لەئێستادا ڕێگەنادەن بەوەی کۆچبەران بگەن بە خاکى وڵاتەکانیان.داواشی لەهاوڵاتیانی عێراقی کرد خۆیان بەدروربگرن لەکۆچکردن لەم کاتەدا.

Leave a Reply

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *