زیاتر لە ١٠٠ کۆچبەر لە خنکان ڕزگار کران

Home / هەواڵ / زیاتر لە ١٠٠ کۆچبەر لە خنکان ڕزگار کران

میدیا جیهانیەکان بڵاویان کردەو ، کە 7 ئازاری 2020 ، هێزیک کە سەر بە پاسەوانی کەناراوەکانی تورکیا بووە ، ١٢٠ کۆچبەریان لە خنکان رزگارکردووە کە ویستوویانە لە ڕێگەی سێ چوپەوە ، خۆیان بگەیەننە دورگەکانی یۆنان.

ئاژەنسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاوی کردەوە ،کە سەرجەم ، کۆچبەرەکان خەڵکی سوریاو ئێران وئەفغانستان و وڵاتانى دیکەى ئەفریقا بوون. ئاماژەی بەوەشکرد کردوە
کە ، هێزی پاسەوانی کەناراوەکانی یۆنان ڕێگایان بەو کۆچبەرانە نەداوە سنورە ئاوییەکانی ئەو وڵاتە تێپەڕێنن ، باسی لەوەشکردوە ،کە سەرجەم کۆچبەرەکان بۆ دەربازبوو نیان لە دەست هیزی دەریاوانی یۆنان ، چوونەتە ناو یەکێک لە چوپەکانەوە ، دواتر بزوێنەرەکەی لەکارکەوتووە و هانایان بۆ هێزەکانی تورکیا بردووە کە ڕزگاریان بکەن لەخنکان.

ڕۆژی 6ی ئەم مانگە ,وەزارەتى ناوخۆى تورکیا ئاشکرایکرد، تا ئێستا ١٤٢ هەزار و ١٧٥کۆچبەری نایاسایی خاکی تورکیایان بەرەو یۆنان بەجێهێشتووە.