کەوتنەوەی ئاگر لە کەمپی پەنابەرانی وڵاتی یۆنان بۆتە دیاردە

Home / هەواڵ / کەوتنەوەی ئاگر لە کەمپی پەنابەرانی وڵاتی یۆنان بۆتە دیاردە

بەپێی وتەی هەندێک لە لێکۆڵەران، بەدەستی ئەنقەست ئاگر بەردەدرێتە کەمپی پەنابەرانی وڵاتی یۆنان، بەڵام پشتڕست نەکراوەتەوە لەلایەن کێ و چۆن ئەم کارە ئەنجام دەدرێت.

درەنگانێکی شەوی ٧ی ئازار لەیەکێک لە کەمپەکانی نیشتەجێبونی پەنابەران لە دورگەی لیسڤۆسی سەربە وڵاتی یۆنان ئاگرکەوتەوە، یەکەی خزمەتگوزاری ئاگرکوژێنەوەی یۆنان رایگەیاند، خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتۆتەوە و تەنها زیانی مادی هەبوە، ئامەژەی بەوەشدا لەماوەی یەک هەفتەدا دوەم روداوی ئاگرکەوتنەوەیە لە کەمپی پەنابەرانی دورگەی لیسڤۆسی سەربەوڵاتی یۆنان، بە هەمان شێوە ئاگرکەوتنەوەکەی رۆژی دوو شەممەی رابردو هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتەوە وتەنها زیانی مادی هەبوو.

رێکخراوی ناحکومی سویسری لەم بارەیەوە لێدوانیداو وتی، ئێمە وەک دامەزرێنەری ئەم ناوەندی نیشەجێبونە بەناوی(وەن هەپی فامیلی) کە بۆ 1500 پەنابەرمان دامەزراندبوو، قوتابخانەوە ئارایشتگاو قاوەخانە و کتێبخانەی بۆ کۆچبەران تێدا بوو، زیانی 100،000 یۆرۆی داوە چونکە ئاگرەکە تەواوی بارخانەوە کەلوپەلی کۆچبەرانی لەناوبردوە، وتیشی لەم هەفتەیەدا ئەمە دووەم روداوی ئاگرکەوتنەوەیە لە دورگەی لیسڤۆس، هەفتەی رابردووە رۆژی دوو شەممە، لە کەمپێکی تری کۆچبەراندا کەلەلایەن ناوەندێکی پێشوازی کردنی UNHCRەوە بەڕێوەدەچوو، ئاگر کەوتەوەو تەواوی کەلوپەلو بارخانەی کۆچبەرانی سوتاند.