پێنج وڵاتی ئەوروپا پەنابەر وەردەگرن

 پێنج وڵاتی ئەوروپا پەنابەر وەردەگرن

لوتکە

لە سەر پرسی ئاڵۆزبوونی دۆخی مرۆی لە سووریا و پرسی کۆچ و پەنابەران لە تورکیا و سنورەکانی یۆنان ، سەرۆک كۆمارى توركیا و یەنس ستۆلتەنبێرگ، سكرتێرى گشتیى ناتۆ لە برۆکسل کۆبونەوە .
رەجەب تەیب ئەردۆغان ، لە دوای کۆبونەوەیان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، چیتر حکومەتەکەی ناتوانێت پێداویستی ئەو کۆچبەرانە دابین بکات کە لە ئێستا لە ڕویان لە ووڵاتەکەی کردوە، داواشی لە یەکێتی ئەوروپاکرد لە بەرامبەر ڕێگریکرن لە پەڕینەوەی کۆچبەر بۆ ئەوروپا یارمەتیە دارایەکانیان بۆ تورکیا زیاتر بکەن .
ئێرسلا ڤۆندێرلین ،سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا ڕایگەیاند ” پێویستە تورکیا بوەستێت لە هاندانی کۆچبەر و پەنابەری ناو ووڵاتەکەی و چیتر کار ئاسانی نەکات بۆ کۆچبەر تا بەرەو سنورەکانی یۆنان بڕۆن ، ئاماژەی بەوەشدا ” دەبێت چارەسەرێکی زۆر بە پەلە و خێرا بۆ ئەو فشارەی زۆرەی سەرسنوری یۆنان ڕەوشی پەنابەران لەو ناوچیە بدۆزرێتەوە”.

سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا ئاماژەی بەوەدا،کە چەند ووڵاتێکی ئەوروپی ڕەزامەندیان نیشانداوە کە زیاتر لە هەزار پەنابەر وەربگرێت، سوپاسی هەریەک لەو ووڵاتانەیشی کرد ، لەوانە هەریەک لە (ئەڵمانیا ، فینلەندا، پرتوگال، فەرەنسا، لۆگزەمبۆرگ)، وتیشی بەڵینیان داوە کە (١٥٠٠) پەنابەری خوار تەمەن ١٤ ساڵان وەربگرن کە ئێستا لە کەمپەکانی یۆنانن.
پێشتر تورکیا ڕایگەیاندبوو، لە دوای جەنگ و بۆردومانەکانی سوریاوە نزیکەی 3 ملیۆن و نیو لە کۆچبەر ڕووی لە ووڵاتەکەی کردوە ، دواتریش سنورەکانی بەڕوی کۆچبەراندا کردوە، تا ئێستا هەزاران کۆچبەر لە سنوری تورکیاوە چونەتە ناو خاکی یۆنان، ئەوە ش سەرەڕای ئەوە دێت کە تورکیا لەساڵی 2016دا، رێککەوتننامەی لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا واژۆکرد، کە بەپێی رێککەوتننامەکە تورکیا پابەندە بە رێگریکرن لەو پەنابەرانەی کە دەیانەوێت بپەڕنەوە بۆ سنوری ئەوروپا

پێنج وڵاتی ئەوروپا پەنابەر وەردەگرن

پێنج وڵاتی ئەوروپا پەنابەر وەردەگرنلە سەر پرسی ئاڵۆزبوونی دۆخی مرۆی لە سووریا و پرسی کۆچ و پەنابەران لە تورکیا و سنورەکانی یۆنان ، سەرۆک كۆمارى توركیا و یەنس ستۆلتەنبێرگ، سكرتێرى گشتیى ناتۆ لە برۆکسل کۆبونەوە . رەجەب تەیب ئەردۆغان ، لە دوای کۆبونەوەیان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، چیتر حکومەتەکەی ناتوانێت پێداویستی ئەو کۆچبەرانە دابین بکات کە لە ئێستا لە ڕویان لە ووڵاتەکەی کردوە، داواشی لە یەکێتی ئەوروپاکرد لە بەرامبەر ڕێگریکرن لە پەڕینەوەی کۆچبەر بۆ ئەوروپا یارمەتیە دارایەکانیان بۆ تورکیا زیاتر بکەن . ئێرسلا ڤۆندێرلین ،سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا ڕایگەیاند '' پێویستە تورکیا بوەستێت لە هاندانی کۆچبەر و پەنابەری ناو ووڵاتەکەی و چیتر کار ئاسانی نەکات بۆ کۆچبەر تا بەرەو سنورەکانی یۆنان بڕۆن ، ئاماژەی بەوەشدا '' دەبێت چارەسەرێکی زۆر بە پەلە و خێرا بۆ ئەو فشارەی زۆرەی سەرسنوری یۆنان ڕەوشی پەنابەران لەو ناوچیە بدۆزرێتەوە''.سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا ئاماژەی بەوەدا،کە چەند ووڵاتێکی ئەوروپی ڕەزامەندیان نیشانداوە کە زیاتر لە هەزار پەنابەر وەربگرێت، سوپاسی هەریەک لەو ووڵاتانەیشی کرد ، لەوانە هەریەک لە (ئەڵمانیا ، فینلەندا، پرتوگال، فەرەنسا، لۆگزەمبۆرگ)، وتیشی بەڵینیان داوە کە (١٥٠٠) پەنابەری خوار تەمەن ١٤ ساڵان وەربگرن کە ئێستا لە کەمپەکانی یۆنانن.پێشتر تورکیا ڕایگەیاندبوو، لە دوای جەنگ و بۆردومانەکانی سوریاوە نزیکەی 3 ملیۆن و نیو لە کۆچبەر ڕووی لە ووڵاتەکەی کردوە ، دواتریش سنورەکانی بەڕوی کۆچبەراندا کردوە، تا ئێستا هەزاران کۆچبەر لە سنوری تورکیاوە چونەتە ناو خاکی یۆنان، ئەوە ش سەرەڕای ئەوە دێت کە تورکیا لەساڵی 2016دا، رێککەوتننامەی لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا واژۆکرد، کە بەپێی رێککەوتننامەکە تورکیا پابەندە بە رێگریکرن لەو پەنابەرانەی کە دەیانەوێت بپەڕنەوە بۆ سنوری ئەوروپاhttps://www.lutka.org/?p=6916&lang=ku

Posted by ‎دەزگای لوتکە‎ on Tuesday, March 10, 2020

Leave a Reply

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *