تورکیا ،سنورەکانمان بەڕووى کۆچبەراندا داناخەین، تا یەکێتى ئەوروپا هاوکاریەکانیان زیاتر نەکەن.

Home / هەواڵ / تورکیا ،سنورەکانمان بەڕووى کۆچبەراندا داناخەین، تا یەکێتى ئەوروپا هاوکاریەکانیان زیاتر نەکەن.
لە دواى ئەوەى کۆبوونەوەى تورکیا لەگەل یەکێتى ئەوروپا و تاوتوێ کردنى پرسى کۆچبەر لە وڵاتەو سەر سنورى یۆنان ، سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان ڕایگەیاند ،هەفتەی داهاتوو جاریکى تر لەگەڵ بەرپرسانی ئەوروپی دەچنەوە سەر مێزى گفتوگۆ بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک سەبارەت بە قەیرانی کۆچ و کۆچبەرانى وڵاتەکەى و سنورەکانى یۆنان.
 
تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆگان ڕاشیگەیاند ’’ دووبارە یۆنان ئاگاداردەکەنەوە بۆ گۆڕینی بڕیارەکانی’’ ووتیشى “ئێمە بیر لە داخستنی سنوورەکانمان ناکەینەوە ، داواکاری ئێمە لە یۆنان ئەوەیە کە سنوورەکانی بکاتەوە، چونکە ئەم کۆچبەرانە لە یۆنان نامێننەوە، بۆیە ڕێگەیان بدەن کە بە یۆناندا تێپەڕبن بەرەو وڵاتانی تری ئەوروپا.” ووتیشى ئیمە کار بۆ ئەوە دەکەین “بە هاوبەشی” بارەکە هەڵبگرین.
ئاماژەى بەوەشدا کە ، ’’حکومەتى یۆنان مافی کۆچبەران پێشێل دەکات و بەوەش تۆمەتباری کرد کە لەسەر سنورەکان سەربازەکانیان تەقەیان لە کۆچبەران کردووە و چوار کەسیان لە سەر سنور کوشتووە ، لە ئیستادا حکومەتى ئەسینا بە توندی حاشا لەو تاوانە دەکات .’’ ‎یۆنان بۆ ڕێگری کردن لە لێشاوی کۆچبەران تیمی سەربازی ناردە سەر سنوورەکانی و لە هەمان کاتیشدا گازی فرمێسکڕێژی بەکاردەهێنا، بەڵام فشارەکە هەر بەردەوامە و ‌لێپرسراوانی ئەو وڵاتەش ڕایانگەیاندووە ، لەماوەی ٢٤ کاتژمێردا ٩٦٣ کۆچبەریان ڕاگرتووە و ٥٢ کۆچبەریش دەستگیرکراون.
 
ووتیشى ڕۆژى ١٧ی مارس لە ئیستانبوڵ لە سەر ئەو پرسە لەگەڵ هەر یەک لە سەرۆک وەزیرانی ئەڵمانیا (ئەنجێڵا مێرکڵ) و سەرۆکی فەرەنسا (ئیمانوێڵ ماکرۆن )و سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا( بۆریس جۆنسۆن) کۆدەبنەوە .
 
حکومەتى تورکیا ئەوەى خستبووە ڕوو کە یەکێتی ئەوروپا تەنها نیوەی ٦ بلیۆن یۆرۆکەیان داوە کە سەرەتا بەڵێنی پێدابوو لە پێناو یارمەتیدانی ۳.٦ ملیۆن کۆچبەر کە لە تورکیا ماونەتەوە بۆ دابینکردنی شوێنی ژیان و خوێندن و خۆراک. لە بەرامبەردا تورکیا داواى یارمەتى زیاترى لە وڵاتانى ئەوروپا کردە