تورکیا ڕایگەیاند، یۆنان بەردەوامە لە توندو تیژی دژی پەنابەران و یەکێتی ئەوروپاش بە ئەرکی ئەخلاقی و ئینسانی خۆی هەڵنەستاوە.

 تورکیا ڕایگەیاند، یۆنان بەردەوامە لە توندو تیژی دژی پەنابەران و یەکێتی ئەوروپاش بە ئەرکی ئەخلاقی و ئینسانی خۆی هەڵنەستاوە.

لە دوای کۆتای هاتنی کۆبونەوەکەی لە گەڵ یەکێتی ئەوروپا بۆ چەندین جارە ، ڕەجەب تەیب ئەردۆگانی سەرۆکی تورکیا رایگەدەگەیەنێت ، سنورەکانی وڵاتەکەی بەڕوی پەنابەراندا کراوەدەبن تا ئەو کاتەی یەکێتی ئەوروپا داواکارییەکانی وڵاتەکەی لەبارەی رێککەوتنی 2016-ی تایبەت بەپرسی پەنابەران جێبەجێدەکات.
جارێکیتر داوای لە یەکێتی ئەروپا کردەوە کە بەئەرک و بەرپرسیارێتی خۆی لە بەرامبەر پرسی پەنابەران هەستێت و هاوکاریان بێت و هێرشی توندی کردە سەر یۆنان ووتی ، ئەوەی لەسەر سنوری یۆنان بەرامبەر پەنابەران ئەنجامدەدرێت هیچ جیاوازی نیە لەگەڵ ئەوەی نازییەکان بەرامبەر جولەکە کردیان
ڕاشیگەیاند ، لەکۆبونەوەی لوتکەی یەکێتی ئەوروپا پرۆژەیەکیان ، لەبارەی پرسی پەنابەران و داواکارییەکانیان بۆ جێبەجێکردنی ڕێکەوتنی برۆکسلی 2016 داوەتە بەرپرسانی یەکێتی ئەوروپا تا بگەنە چارەسەرێک لە بارەی دۆزی پەنابەرانەوە.
یەکێتتی ئەوروپاش لە بەرامبەردا ڕایگایاند ، لە کۆی چوار ملیۆن یۆرۆ کە لەسەری ڕێکەتبوون ، لە ساڵی ٢٠١٦ نزیکەی دوو ملیۆن یۆرۆیان بەخشیوەتە ووڵاتی تورکیا بە ئامانجی داخستنی سنورەکانی بەڕووی کۆچبەراندا.
ئەوەش لە دوای ئەوە دێت کە شەرو ئاڵۆزیەکان لە وڵاتی سوریا ڕوی لە زیادی کرد، بە تایبەت لە پارێزگای ئیدلیبی ئەو ووڵاتە کە تێیدا چەند سەربازی تورکیا کوژرا، کۆچی بە لێشوی هاوڵاتیانی ناوچەکە و سوریا بە گشتی بۆ سەرسنوری تورکیا و چونە ناو خاکی ئەو ووڵاتە، تورکیا وەک فشارێک بەرامبەر ووڵاتانی ئەوروپا دەرگای بەڕووی پەنابەران و کۆچبەراندا کردەوە تا بەرەو سنورەکانی یۆنان برۆن .
لە ئێستاشدا ژمارەیەکی زۆر لە کۆچبەر لە سەر سنوری یۆنان ماونەتەوە، بەهۆکاری ئەوەی کە یۆنان ڕێگە نادات كۆچبەر بە خاکە کەیدا تێپەڕێت و خۆیان بگەیەنە ووڵاتانی ئەوروپا.

تورکیا ڕایگەیاند، یۆنان بەردەوامە لە توندو تیژی دژی پەنابەران و یەکێتی ئەوروپاش بە ئەرکی ئەخلاقی و ئینسانی خۆی هەڵنەستاوە. لە دوای کۆتای هاتنی کۆبونەوەکەی لە گەڵ یەکێتی ئەوروپا بۆ چەندین جارە ، ڕەجەب تەیب ئەردۆگانی سەرۆکی تورکیا رایگەدەگەیەنێت ، سنورەکانی وڵاتەکەی بەڕوی پەنابەراندا کراوەدەبن تا ئەو کاتەی یەکێتی ئەوروپا داواکارییەکانی وڵاتەکەی لەبارەی رێککەوتنی 2016-ی تایبەت بەپرسی پەنابەران جێبەجێدەکات.جارێکیتر داوای لە یەکێتی ئەروپا کردەوە کە بەئەرک و بەرپرسیارێتی خۆی لە بەرامبەر پرسی پەنابەران هەستێت و هاوکاریان بێت و هێرشی توندی کردە سەر یۆنان ووتی ، ئەوەی لەسەر سنوری یۆنان بەرامبەر پەنابەران ئەنجامدەدرێت هیچ جیاوازی نیە لەگەڵ ئەوەی نازییەکان بەرامبەر جولەکە کردیانڕاشیگەیاند ، لەکۆبونەوەی لوتکەی یەکێتی ئەوروپا پرۆژەیەکیان ، لەبارەی پرسی پەنابەران و داواکارییەکانیان بۆ جێبەجێکردنی ڕێکەوتنی برۆکسلی 2016 داوەتە بەرپرسانی یەکێتی ئەوروپا تا بگەنە چارەسەرێک لە بارەی دۆزی پەنابەرانەوە. یەکێتتی ئەوروپاش لە بەرامبەردا ڕایگایاند ، لە کۆی چوار ملیۆن یۆرۆ کە لەسەری ڕێکەتبوون ، لە ساڵی ٢٠١٦ نزیکەی دوو ملیۆن یۆرۆیان بەخشیوەتە ووڵاتی تورکیا بە ئامانجی داخستنی سنورەکانی بەڕووی کۆچبەراندا.ئەوەش لە دوای ئەوە دێت کە شەرو ئاڵۆزیەکان لە وڵاتی سوریا ڕوی لە زیادی کرد، بە تایبەت لە پارێزگای ئیدلیبی ئەو ووڵاتە کە تێیدا چەند سەربازی تورکیا کوژرا، کۆچی بە لێشوی هاوڵاتیانی ناوچەکە و سوریا بە گشتی بۆ سەرسنوری تورکیا و چونە ناو خاکی ئەو ووڵاتە، تورکیا وەک فشارێک بەرامبەر ووڵاتانی ئەوروپا دەرگای بەڕووی پەنابەران و کۆچبەراندا کردەوە تا بەرەو سنورەکانی یۆنان برۆن . لە ئێستاشدا ژمارەیەکی زۆر لە کۆچبەر لە سەر سنوری یۆنان ماونەتەوە، بەهۆکاری ئەوەی کە یۆنان ڕێگە نادات كۆچبەر بە خاکە کەیدا تێپەڕێت و خۆیان بگەیەنە ووڵاتانی ئەوروپا.

Posted by ‎دەزگای لوتکە‎ on Thursday, March 12, 2020

Leave a Reply

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *