لە یۆنان گرتوخانەیەکی نهێنی تایبەت کۆچبەران ئاشکرا کرا .

Home / هەواڵ / لە یۆنان گرتوخانەیەکی نهێنی تایبەت کۆچبەران ئاشکرا کرا .

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی گرتوخانەیەکی نهێنی بۆ دەستبەسەرکردنی کۆچبەران و ئەشکەنجەدانیان لە یۆنان ئاشکراکردوە ، کە تیایدا کۆچبەران ئەشکەنجە دراون پێش ئەوەی دیپۆرت بکرێنەوە بۆ ئەو وڵاتەی کە لێوەی هاتونەتە خاکی یۆنان ، بە تایبەت ووڵاتی تورکیا.

ڕۆژنامە ئەمریکیەکە وێنەی گرتوخانە نهێنیەکەی بڵاوکردۆتەوە کە بە پشتبەستن بە وێنەی مانگی دەستکرد، ئەو ناوەندە نهێنیەیە ، لە نزیک گوندی پۆرۆسەیە ، کە دەکەوێتە باکوری رۆژهەڵاتی یۆنانەوە.

ژمارەیەک لەو کۆچبەرانە کە لەگرتوخانەکە بەندکرابون قسەیان بۆڕۆژنامەکە کردوە،باسیان لەوە کردوە کە لەدوای گەیشتنیان بە یۆنان، لەو گرتوخانەیەدا دەستگیرکراون و موبایل و کەلوپەلە کانیان لێسەندراوە ، مافی ئەوەشیان پێنەداوە کە بتوانن پارێزەربگرن ، داواکاریشیان بۆ وەرگرتنی مافی پەنابەرێتی لە لایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە ڕەتکراوەتەوە، دواتر گەڕێنراونەتەوە بۆ تورکیا کە لێوەی چوونەتە خاکی ئەو ووڵاتە.

تا ئێستا حکومەتی یۆنان ئەوە ڕەتدەکاتەوە ، کە بوونی گرتوخانەیەکی لەوجۆرە لە وڵاتەکەیدا هەبێت،لە سەرەتای مانگی ئازاری ئەم ساڵ، حکومەتی یۆنان بڕیاری دا داواکاری بۆ مافی پەنابەرێتی تا مانگێک لە ووڵاتەکەی ڕابگیرێت و کۆچبەرانیش ڕاستەوخۆ دیپۆرت بکرێنەوە.

پێشتر میدیاکانی تورکیا ئەوەیان بڵاوکردەوە، کە هێزی پاسەوانی کەناراوەکانی یۆنان ، تەقەیان بە ڕووی ئەو کۆچبەراندا کردووە گازی فرميسک ڕێژیان بەرامبەریان بەکارهێناوە