مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عیراق سوپاسی دەزگای لوتکە دەکات

 مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عیراق سوپاسی دەزگای لوتکە دەکات

لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق بە ناوی سەرۆک وەزیران مستەفا کازمییەوە سوپاسگوزارییان گەیاندە دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران لە هەمبەر ئەو هەوڵانەی داویاتی لە ڕوبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و هاوکاری کردنی ئاوارە و پەنابەرانی عیراقی و دەرەکی. لەو پەیوەندییەدا کە ئەمڕۆ بەرواری ٢٧/٧/٢٠٢٠ لەنێوان ئەمیندارێتیی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیران و ئاری جەلال سەرۆکی دەزگای لوتکەدا ڕوویدا، ئەنجوومەنی وەزیران کارەکانی دەزگای لوتکەیان بەرز نرخاند و ڕایانگەیاند کە هەمیشە چاوەڕوانیی بەرزیان لە دەزگای لوتکە هەبووە.

هاوکات، ئەنجوومەنی وەزیران سوپاسنامەیەکی ئاڕاستەی بەشێک لە ڕێکخراوە عیراقییەکان کردووە کە دووبارە تیایدا ناوی دەزگای لوتکە هێنراوە و بە ڕێکخراوی چالاک و لەخۆبوردوو وەسفی کردوون و ڕایگەیاندووە کە ڕۆڵی گرنگ و بەرچاویان هەبووە لە ڕوبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا.

هەر لەسەر ئەم بابەتە، بەڕێز ئاری جەلال وتی: “ئێمە ئەرکی مرۆیی و ئاینی و ئەخلاقیی خۆمان بەرامبەر بە خەڵک جێبەجێ کردووە و چاوەڕێی هیچ شوکر و تەقدیرێک نەبووین. بەڵام ئەم سوپاسگوزارییە دەرخەری ئەو ڕاستییەیە کە جیاواز لە حکوومەتی هەرێم، حکوومەتی عیراق لەخەمی کۆمەڵگای مەدەنی و کاری ڕێکخراوەکاندایە و ئیرادەی ئەوەیان هەیە کە ڕێکخراوە چالاکەکان لە ڕێکخراوە ناچالاکەکان جیابکەنەوە.”

Leave a Reply

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *