که مپی( به هزار قولیسی )خالی سنوری نیوان یونان وتورکیا

 که مپی( به هزار قولیسی )خالی سنوری نیوان یونان وتورکیا
 ناوچەکە خالی سنوری چونه ژوره وه ی سنوری یونانە، ماوەى چەند ڕۆژیکە زۆرێک لە کۆچبەران لە ووڵاتى تورکیاوە گە یشتونەتە ئەم ناوچەیە .
بە هۆى ڕێگیرى کردنیان لە لایەن هێزەکانى یۆنانەوە کۆچبەران لەم ناوچەیەدا نیشتەجێبوون و چادرگەیان بۆ خۆپارێزى لە سەرماو قوڕو باران لە ناوچەکەدا هەڵداوە کۆچبەرانى ئەم کەمپە باس لەوە دەکەن،
کە خۆیان و منداڵەکانیان ژیانیان لە مەترسیدایە و هیچ ئامیرى گەرمکەرەوەیان نیە و بەتانیان وەک ڕاخەر لە ناو چادرگەکاندا ڕاخستووە ،
بەهۆى بوونى باران لە ناوچەکەدا زۆرینەى ژێر چادرگەکان تەڕبوون ئاماژەیان بەوەشکرد ،
ڕۆژانە نزیکەى چوار بۆ پێنج سەعات لە سەرەى خواردندا دەوەستن ،
تەنیا ئەو بەشە خۆراکەشیان بەدەست دەگات کە لە لایەن ڕێکخراوە خێرخوازیەکانەوە بۆیان دابین دەکرێت ،
دەشڵین ئەو بەشە خۆراکیانەیش بەهۆى زۆرى ژمارەى کۆچبەرانەوە بەش خواردنیان ناکات .
بارى نالەبارى کەش و هەواو کەمى خۆراک ، تەنگى بە منداڵانى کەمپەکە هەڵچنیوە زۆریشیان بە هۆى ساردى پلەکانى گەرما و نەبوونى پۆشاکى پیوست توشى نەخۆشى بوون ،
منالانى ناو کەمپەکەش بەردەوام پرسیار لەوە دەکەن تاکەى ده رگانمان بەڕووى ئەوروپادا بۆ ناکەنەوە؟
عدنان شیخ هاوکار بووە لە تۆمارکردنی ڤیدۆی که مپی به هزار قولیسی خالی سنوری نیوان یونان و تورکیا

Leave a Reply

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *