ڕاپۆرتێک دەربارەی ڕەوشی پەنابەران لەلایەن نوێنەری دەزگای لوتکە ‎لە فینلەندا لە ماوەی دوو مانگدا:

 ڕاپۆرتێک دەربارەی ڕەوشی پەنابەران لەلایەن نوێنەری دەزگای لوتکە ‎لە فینلەندا لە ماوەی دوو مانگدا:

‎لەم ماوەیەدا بارودۆخی پەنابەران بەگشتی باش نیە بەتایبەت عێراقیەکان، کێشەکانی پەنابەران بەرەو زیادبوون دەڕوات بەتایەتی بەهۆی ئەوەی کە زۆرینەی داوانامەکان ڕەت کراونەتەوە. لەم ماوەیەدا حکومەتی فینلاند هەوڵی ڕێگایەک دەدات بۆ دیپۆرت کردنەوەی پەنابەر بەهۆی ئەوەی کە لە ڕابردوودا حوکمەتی عێراق ڕازی نەبووە کە پەنابەران دیپۆرت بکرێنەوە، بۆیە هەر لەمیانەی ئەم کارە وەزیری دەرەوەی فینلاند سەردانی عێراقی کردووە بۆ رێکەوتنێک لەو بارەیەوە. وە لە هەمان کاتدا هەوڵی پەسەندکردنی پڕۆژە یاسایەکن کەپێشتر گەڵاڵەکراوە بۆئەوەی ئەو پەنابەرانەی کە داواکانیان ڕەت دەکرێتەوە سەعات لەقاچیان بکەن، بەڵام تا ئێستا نەتوانراوە جێ بەجێ بکرێت بەهۆی ئەو حیزبانەی پشتگیری لە مافی پەنابەران دەکەن، ئەوان بەپێشێل کردنی مافی پەنابەرانی دەزانن. وە لە هەمان کاتدا وەزیری دەرەوەی فینلەندا سەردانی عێراقی کردووە بۆ ئەوەی کونسوڵی فینلاند لە عێراق بکرێتەوە، بەڵام بەڕای زۆرێک لە سیاسیەکان ئەم کارە بۆ ئەوەیە کە ئەو پەنابەرانەی ڕەت کراونەتەوە، دیپۆرت بکرێنەوە نەک ئەوەی دوای ٣٠ ساڵ باڵوێزخانەی فینلاند لە عێراق بکرێتەوە. لەهەمان کاتدا بەشێک لەو پەنابەرانەی ڕەت کراونەتەوە دەخرێنە کەمپی داخراوەوە. وەک نوێنەری دەزگای لوتکە سەردانی کەمپێکی داخراومان کرد بەهۆی ئەوەی کۆرۆنا لەئارادایە نەمان توانی چاومان بە لایەنی پەیوەندیدار بکەوێت و لەڕەوشی پەنابەران زیاتر ئاگاداربین. لەگەل ڕێزو حورمەتم بۆ هەموولایەک

‎نوێنەری دەزگای لوتکە لەفینلاند
‎شوان عادل

Leave a Reply

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *