تەرمی دوو کۆچبەری کورد بە هاوکاریی دەزگای لوتکە دەدۆزرێنەوە

 تەرمی دوو کۆچبەری کورد بە هاوکاریی دەزگای لوتکە دەدۆزرێنەوە

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا تەرمی دوو کۆچبەری کورد لە وڵاتەکانی تورکیا و یۆنان بە هاوکاریی دەزگای لوتکە دۆزرانەوە کە لە دوو ڕووداوی جیاوازدا گیانیان لەدەست دابوو.

پاش ئەوەی کە دەزگاکەمان لەلایەن کەسوکاری قوربانییەکانەوە ئاگادارکرایەوە لە بوونی دوو حاڵەتی لەو جۆرە، دەستبەجێ نوێنەرمان (کوردە یەشار) لە وڵاتی تورکیا و (شێخ حسێن حەمەساڵح) لە وڵاتی یۆنان دەستیان بە گەڕان کرد بەشوێن تەرمی ئەو دوو قوربانییەدا. لەپاش دوو شەو و دوو ڕۆژ لە گەڕان و بەدواداچوون، تەرمی (سیوان ساڵح) لەلایەن نوێنەرمانەوە لە کەناراوەکانی دەریای ئیجە دۆزرایەوە. هەروەها تەرمی (شکار محەمەد)یش هەر لە پاش دوو شەو و دوو ڕۆژ لە گەڕان، لەلایەن نوێنەرمانەوە لە وڵاتی یۆنان لە نزیک شاری ساڵۆنیک لە جەنگەڵێکدا دۆزرایەوە.

بڕیار وایە لە ئایندەیەکی نزیکدا ڕاپۆرتی پزیشکیی تەرمەکان ڕادەستی کەسوکاریان بکرێتەوە و بگەڕێنرێنەوە خاکی خۆیان.

سیوان ساڵح گەنجێکی تەمەن ٣٠ ساڵانە، خەڵکی سەردەشتە و شکار محەمەد تەمەنی ٣١ ساڵە و خەڵکی قەڵادزێیە.

https://m.facebook.com/story.php?story_fbid=3214185568689231&id=294452827329201

Leave a Reply

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *