“چل هاووڵاتی کورد بەخواستی خۆیان گەڕانەوە کوردستان”

 “چل هاووڵاتی کورد بەخواستی خۆیان گەڕانەوە کوردستان”

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ۱۳٥ هاوڵاتی عێراقی بەشێوەی ئارەزوومەندانە لەوڵاتی یۆنان گەڕانەوە عێراق
کە لەنێویاندا ۱۷ هاوڵاتی کوردی سەر بە پارێزگای هەولێر و ۲۳ هاوڵاتی سەر بە پارێزگای سلێمانی تێدا بوو.

“بڕی ٢،٠٠٠ هەزار یۆرۆ بۆ هەرپەنابەرێکی عێراقی کە ئارەزوومەندانە بگەڕێتەوە”

بەمەبەستی گەڕانەوەی هاوڵاتیانی عێراقی بە شێوەی ئارەزوومەندانی بڕیار درا بە هاوکاری کردنی مادی بە بڕی (دوو هەزار یۆرۆ)بۆ هەر پەنابەرێک کە ئارەزومەندانە بگەڕێتەوە عێراق.

نوێنەری دەزگای لوتکە لە یۆنان، شێخ حسێن حمە ساڵح لە پەیوەندیەکی تەلەفونیدا لەگەڵ (شۆرش خالید ) باڵوێزی عێراق لەیۆنان پێی ڕایگەیاند، هەر پەنابەرێکی عێراقی کە ئیستا نیشتەجێی وڵاتی یۆنانە دەیەوێت ئارەزومەندانە بگەڕێتەوە هاوکاری کارئاسانی بۆ دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشدا ، بۆ سەرجەم تاکەکان کە بە شێوەی خێزانی دەژین ، لە بەرمبەر گەڕانەوەیان بۆ هەر تاکێکیان بێ جیاوازی هەمان بڕە پارە وەردەگرێت.

نوێنەری دەزگای لوتکە ڕاشیگەیاند لەدەرئەمنجامی کۆبونەوەی نێوان هەریەک لە باڵویزی عێراق لە ووڵاتی یۆنان و (جۆرج کوموتساکوس ) وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی ئەو وڵاتە لەسەر ڕەوشی پەنابەرە عێراقیەکان کۆبوونەوە .
لەکۆبوونەوەکەدا باس لە خراپی ڕەوشی پەنابەران و گرتنەبەری ڕێوشوێنی خێراو دۆزینەوەی چارەسەرەکان کرا و چەند پێشنیار و بڕیاریکیش سەبارەت بە گەڕانەوەی پەنابەرانی عێراقی لە لایەن هەردوو لاوە بڕیاری لەسەر درا .

ڕاشیکەیاند ، بڕی ئەو هاوکاریە سەرجەم ئەو کۆچبەر و پەنابەرانە دەگرێتەوە ، کە لە پێش ڕێکەوتی (1-1-2020) چونەتە ناو خاکی ئەو وڵاتە .
نوێنەری دەزگای لوتکە لە یۆنان ڕاشیگەیاند ، گەڕانەوەکە ئارەزوو مەندانەیەوە هەر کەسێکیش دەیەوێت بگەڕێتەوە ، بۆناونوسین و ڕێکار و ڕێنمایەکانی خۆتۆمارکردن ، دەبێت سەردانی باڵوێزی عێراق بکات لە یۆنان- ئەسینا .

Leave a Reply

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *