دەربارەی ئێمە

دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران

دەزگای لوتکە بناسە:

دەزگای لوتکە ڕێكخراوێكی ناحكومی مرۆییەو پێشتر لەژێر ناوی (فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی) کاری کردووە وە لەئیستادا لەبەر ڕۆشنایی و پابەندبونمان بە یاساو ڕێنماییەکانی فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومیەکانی عێراق ناچار بووین بە دامەزراندنی دامەزراوەیەکی نوێ بەناوی (دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران) لەچوارچێوەی ئەم دامەزراوە نوێیەدا بەردەوام دەبین و درێژە بەکاروچالاکیەکانمان ئەدەین لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری خۆبەخشانە بە ئاوارە و پەنابەران لە ناخۆ و دەرەوەی عێراق بەرگری دەكات لەمافە جیهانییەكانی پەنابەران.

خزمەتگوزاری مرۆیی یەكێكە لە پڕۆژەكانی دەزگای لوتکە بۆ فریاگوزاری و پێشكەشكردنی هاوكاری و یارمەتی و رێنمایی بە پەنابەران و هەموو ئەو كەسانەی كەبەهۆی بارودۆخی سیاسی عێراق و ناوچەکەو ئەو هەلومەرجە نالەبارەی بەهۆی جەنگە یەك لەدوای یەكەكانەوە هاتۆتە ئاراوە، پشێوی كۆمەڵایەتی و ركابەری ئاینی و نەتەوەیی لێكەوتۆتەوەو  ناچاركراون بەجێهێشتنی زێدی خۆیان.


کورتەیەک لە کاوچالاکیەکانی دەزگای لوتکە:

بەمەبەستی بەدەستهێنانی ئامانجەكانمان لەیانزە ساڵی دەستبەكاربوونی لە ژێر ناوی (فیدراسیۆنی پەنابەران)دا (دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارەو پەنابەران) توانیویەتی هاوكارو یارمەتیدەرێكی زۆر باشی پەنابەرانبێت لەناوخۆو دەرەوەی وڵات هەر لەپێشكەشكردنی رێنمای یاسایی بە پەنابەران لەكاتی كۆچكردنیانداو هەروەها دۆزینەوەی هەلی كار بۆ دیپۆرتكراوەكان لەكەرتی گشتی و تایبەت.

كاركردن بۆ گەڕاندنەوەی تەرمی قوربانیانی رێگای هەندەران و گەڕان و پشكنین بە دوای بێسەروشوێن بووان، پێشكەشكردنی كۆمەك بە لێقەوماوانی جەنگ، وەك: (خواردن، جلوبەرگ، پێداویستی ناوماڵ هتد..)، هەروەها دابینكردنی دەرمان و ئامێری پزیشكی و ئۆتۆمبێلی فریاكەوتن و دابینكردنی تێچوی نەشتەرگەری بۆ ئاوارەو پەنابەران لە نەخۆشخانە حكومی و تایبەتەكاندا.

بەدوا داچوون و ئامادەكردنی دەیان راپۆرت لەسەر ئەگەری كۆچكردنی بە لێشاوی هاوڵاتیان، چەندینجار بەشێوەی پڕۆژە بڕیارو یاداشتنامە لایەنی پەیوەندیدارمان لێ ئاگادار كردۆتەوە.

بەهاوكاری رێكخراوە بیانییەكان و پەلكێشكردنیان بۆ هەرێمی كوردستان، چەندین بۆنەو ئاهەنگی جیاواز بۆ خوێندكارانی پەنابەران لە كامپەكاندا سازكراوە و دیاریی و خەڵات دابەشكراوە بەسەریاندا.

ئازادکردن و گەرانەوەی سەدان پەنابەری عێراق لە زیندانەکانی دەرەوەی ووڵاتدا و هەندێک جێ لە ژێر دەستی میلیشیا چەکدارەکاندا و گێڕانەوەیان بۆ ناوخانەوادەکانیان.


سنوری کارکردن:

بارەگای سەرەکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەرن لە عێراق پارێزگای سلێمانی/ لە هەریەک لەم ووڵاتانەی نوێنەرایەتی هەیە.

(تورکیا – یۆنان – ڕۆمانیا – بولگاریا – ئیتالیا – هۆڵەندا – ماڵتا –– سوید – نەرویج – سوریا – ئەڵمانیا- بەریتانیا- کەنەدا – ئەمریکا).


ناونیشان :

عێراق – سلێمانی گەڕەکی  (412) ڕزگاری  –  کۆڵانی ژمارە (5) خانووی ژمارە (5).


ئه‌ندامێتی له‌ دەزگای لوتکە

هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی ئاره‌زووده‌كه‌ن كه‌له‌چوارچێوه‌ی ئامانج وپه‌یره‌وی و پرۆگرامی دەزگای لوتکەدا كار بكه‌ن بۆ مه‌سه‌له‌ی په‌نابه‌ران، به‌دور له‌ بیروباوه‌ری سیاسی و ره‌گه‌ز ونه‌ژادیان ده‌توانن ببنه‌ ئه‌ندامی فیدراسیۆن.

• ئه‌ندامان هه‌وڵ ئه‌ده‌ن په‌نابه‌ران بۆ نیو ریزه‌كانی دەزگای لوتکە هان بدا و ئه‌ندامگیری بكات.
• ئه‌ندامان ناویان له‌لیستی گشتی ئه‌ندامانی دەزگا تۆمارده‌كرێت و كارتی ئه‌ندامه‌تییا بۆ دروست ده‌كرێت.
• ئه‌ندامیتی له‌رێگای پركردنه‌وه‌ی فۆرمی دەزگای لوتکە ده‌ست پیده‌كاو پاشان وه‌لامی په‌سه‌ند بوونی ئه‌ندامیتی پێده‌دریته‌وه‌.
• هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی دڵخوازانه‌ ده‌بنه‌ ئه‌ندامی دەزگای لوتکە ده‌بێت مافی ئه‌ندامه‌تی كه‌ سالاَنه‌ بری (30)دولاره‌ بده‌ن.
• ریكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ ورێكخراوه‌ ئینسانی و په‌نابه‌ریه‌كان ده‌توانن به‌شیوه‌ی ریكخراوه‌یه‌ك ببنه‌ هاوکاروهەمائاگەنگی دەزگای لوتکە بۆ زیاتر خزمەتکردن بە ئاوارە و پەنابەران لە ناخۆ و دەرەوەی ووڵات.