ئامانجەکانمان

ئامانجەكانی دەزگای لوتکە

٢: هەوڵدان بۆ بەدی هێنانی کەشێکی گونجاو بۆ ئاوارەو پەنابەران وە بەرجەستەکردنی مافەکانیان بەپێی جاڕنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤ و یاساو ڕێککەوتن و بەڵێننامە نێودەوڵەتیەکان و پێشکەش کردنی ڕێنمایی و پشتیوانیکردنی یاسایی بۆیان.

٢: هەوڵدان بۆ ڕێگری کردن لە پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤ بەرامبەر بە ئاوارە و پەنابەرانی عێراقی ئەنجام بدرێ لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵاتدا.

٣: کارکردن لەسەر هاوکاری کردنی ئەو ئاوارەوپەنابەرانەی کە داوانامەی مافی پەنابەریان پێشکەش کردووە و چارەسەرکردنی کێشەکانیان و پاراستنی کەسایەتیان تێیدا لەچوار چێوەی یاساو ڕێککەوتن و بەڵێنانەمە نێودەوڵەتیەکان.

٤: گرینگیدان بە تواناو بەهرەکانی پەنابەران بەو ئامانجەی کەبەشدار بن لە دروستکردنەوە و ئاوادانکردنەوەی نیشتیمانەکەیاندا.

٥: ئەنجامدانی کاری هاوبەش لەگەڵ لایەنی پەیونەدیدار بۆ دۆزینەوەی ڕێگەچارەی گونجاو بۆ سنوردارکردنی کۆچ بۆ دەرەوەی ووڵات.

٦: کاری هاوبەش ئەنجامبدرێت لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار لەدانانی پلانێکی ستراتیجی بۆ کەمکردنەوەی کێشەو گرفتەکانی خێزانە ئاوارەو پەنابەرانەکان وە باشترکردنی باروگوزەرانی ژیانیان لە شوێنی نیشتەجێبوونی ئێستایاندا.

٧: گرینگیدان بە تواناکانی پەنابەران وە دۆزینەوەی هەلی کار بۆیان تا بتوانن بژێوی ژیانی خۆیان دابین بکەن.